دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٦٬٣٣٩ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |

سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و وەک یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی سۆرانی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.
سەردەشت لە تەنیشتی کێوی گردەسوور، لەسەر زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە نزیکی سەرچاوەیەکی ئاوی ھەڵکەوتووە. بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوە و ئاوی جووتیاریی شار لەو سەرچاوەیە دابین دەبێت کە ئاوەکەی لە کێوی گردەسوور و کێوە سنوورییەکانەوە دێتە خوار. سەردەشت خاوەنی ژینگە و سروشتێکی بەرچاوە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە نازناوی بەھەشتی کوردستانی پێبدرێت. ئەو شارە بە کەشوھەوایەکی تاڕادەیەک سارد و فێنک، لە درێژەی ساڵدا بەفر و بارانبارینێکی زۆر دەیگرێتەوە و زۆر جاران لە ڕیزی یەکەمی بارینی پارێزگادا جێ دەگرێت. سەردەشت خاوەنی مێژووێکی کۆن و دێرینە کە کۆنترین ئاسەواری دۆزراو لەو شارە، مێژووکەی بۆ ٦ ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
ئەو شارە لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا. شاری سەردەشت کەوتووەتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروەھا دەکەوێتە ڕۆژاوای بانە و باشووری ڕۆژاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. شاری سەردەشت ١٢٠ کیلۆمەتر لە مەھاباد، ٢٢٥ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٧٤٠ کیلۆمەتر لە تاران، ١٨٩ کیلۆمەتر لە ھەولێر و ٣٥ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ دوورە.
سەردەشت سەرەتا وەکوو ناوەندی ناوچەی سەردەشت بەشێک لە شارستانی مەھاباد بوو، بەڵام دواتر بەھۆی ھەندێک بواری سیاسی و سەربازییەوە لە ساڵی ١٩٤٣ و ھاوکات لەگەڵ جەنگی جیھانیی دووەم، چووە ناو سنوورەکانی شارستانی سنە لە پارێزگای کوردستان. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦دا، ناوچەی سەردەشت لە شارستانی سنە جیا کرایەوە و خۆی بووە شارستانێکی سەربەخۆ کە ناوەندەکەی ھەتا ئێستا شاری سەردەشتە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئازار – دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغلوو (لە وێنەکەدا) لەلایەن پۆلیسی نیشتمانییەوە، خۆپیشاندانەکانی دژی حکوومەت لە سەرتاسەری تورکیادا دەستی پێکرد.
- ١٥ی ئازار – لە یەمەن، ٥٣ کەس بەھۆی ھێرشە دەریایی و ئاسمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کوژران.
- ١٤ی ئازار – مارک کارنی (لە وێنەکەدا) دوای سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پارتی لیبراڵ، بووە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و جێگای جەستن تروودۆوی گرتەوە.
- ١٢ی ئازار – مارتن فیستەر وەک ئەندامی ئەنجومەنی فیدراڵیی سویس ھەڵبژێردرا.
- ١١ی ئازار – سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان لە پاکستان، شەمەندەفەرێکی ڕفاند کە لە کوێتەوە بەرەو پێشاوەر دەڕۆیشت، لە ئەنجامدا ٣٨ کەس کوژران و زیاتر لە ٤٤٠ کەسیش ھەتا کاتی ڕزگارکردنیان ڕفێندران.
- … کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو کاتەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟